عێراق

"ئەگەر پلانی فریاكەوتن نەبوایە لە كەربەلا كارەساتێكی گەورەتری روویدەدا"

- سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی: "ئەگەر ئەو پلانە فریاكەوتنە جێبەجێ نەكرایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەرەباڵغییەی كە لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە شاری كەربەلا روویدا، ئەوا كارەساتێكی گەورەتر روویدەدا".

Zana Natık Kerem   | 11.09.2019
"ئەگەر پلانی فریاكەوتن نەبوایە لە كەربەلا كارەساتێكی گەورەتری روویدەدا"

Iraq

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، ئەگەر ئەو پلانە فریاكەوتنە جێبەجێ نەكرایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەرەباڵغییەی كە لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە شاری كەربەلا روویدا، ئەوا كارەساتێكی گەورەتر روویدەدا.

دوێنێ‌ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە شاری كەربەلا، قەرەباڵغی دروستبوو و بەهۆیەوە، ٣١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٢ی دیكەش برینداربوون.

عادل عەبدولمەهدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "رێوشوێنەكان بەپەلە و بەباشی گیرانەبەر لە رووداوی قەرەباڵغییەکەی دوێنێ‌ بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورا لە شاری كەربەلا".

سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی گوتی: "ئەگەر ئەو پلانە فریاكەوتنە جێبەجێ نەكرایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەرەباڵغییەی كە لە میانی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشورادا لە شاری كەربەلا روویدا، ئەوا كارەساتێكی گەورەتر روویدەدا".

ئاماژەی بەوەشكرد، رێوشوێنە پزیشكییەكان كە بۆ چارەسەركردنی بریندارانی رووداوی قەرەباڵغییەکە زۆر بەباشی گیرانبەر و ژمارەیەكی زۆر بریندار رزگاركراون و گوتیشی: "زۆربەی بریندارەكان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەكانیان بەجێهشتووە و تەنها ژمارەیەكی كەم بریندار لە نەخۆشخانەكان ماون چارەسەر وەردەگرن".

هەر لەوبارەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا سێ‌ رۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی رووداوی قەرەباڵغییەکە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا، ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری رووداوەكە كردووە و رایگەیاندووە كە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەوامی فەرمی لە پارێزگاكەدا دەكرێت بە پشوو.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın