ئەحمەد سەفاڕ: "بۆ تێپەڕاندنی بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، تەوافوقی سیاسی پێویستە"
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد سەفاڕ: "بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە".

Arbil
ھەولێر ــ AA
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد سەفاڕ رایگەیاند کە، بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە.
ئەحمەد سەفاڕ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی دابەشکردنی خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ دەخاتەڕوو و گوتی: "لیژنەکەمان لەچوارچێوەی گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنەکانی، بەپێی پێویست ھەندێک لە بەندەکانی ناو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، کەم دەکاتەوە و ھەندێک بەندی دیکەیش لە پڕۆژەیاساکەدا زیاد دەکات".
سه فاڕ گوتیشی: "بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستی بە تەوافوقی سیاسیی ھەیە".
تا ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەنھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ کراوە و گفتوگۆکان سەبارەت بە پڕۆژەیاساکە درێژەیان ھەیە.