عێراق

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق: پێنج کورسی کۆتاکان بۆ هاوپەیمانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلا کراوەتەوە

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 13.11.2025 - نوێکردنەوە : 14.11.2025
ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق: پێنج کورسی کۆتاکان بۆ هاوپەیمانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلا کراوەتەوە

Arbil

هه‌ولێر - AA

بە پێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پێنج بەربژێری کۆتا لە هەر کام لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، کەرکووک، مووسڵ و واست، بۆ هاوپەیمانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلا کراوەتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پاڵ ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی کۆتاکانی پێکهاتەکانی مەسیحی، ئێزدی و فەیلی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ئەنجامە، لە بازنەی دهۆک سامی ئوشانە کورکیس انویە بە بەدەستهێنانی ٢٢ هەزار و ٨٣٦ دەنگ، کلدو ڕەمزی هورموز شابو اوغنا لە بازنەی هەولێر ١٨ هەزار و ٤٧٢ دەنگی بەدەستهێناوە.

لە بازنەی کەرکووک عماد یوخنا یاقو یوخنا العمادی ١٧ هەزار و ٦٠٢ دەنگی هێناوەتەوە و لە سەر پێکهاتەی فەیلی لە پارێزگای واست'یش حەیدەر عەلی محەمەد عەلی ١٧ هەزار و ١٧٤ دەنگی بەدەستهێناوە.

خالید سەیدو عەزیز خلف الخالدی لەسەر پێکهاتەی ئێزدی لە بازنەی نەینەوا بە بەدەستهێنانی ٩ هەزار و ٦٨٦ دەنگ، یەکێکی دیکە لە براوەکانی کۆتا بووە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر کام لەم بەربژێرانە بە هاوپەیمانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمار دەکرێن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ١١ی تشرینی دووه‌م، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ هه‌ر ١٨ پارێزگاكه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

پێکهاتەکان لە عێراق بە پێی یاسای ژمارە (٤)ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا پەسەند کراوە، خاوەنی ٩ کۆتا دەبن لە هەڵبژاردنەکاندا کە بەم شێوەیە دەبێت: پێکهاتەی کریستیان یەک کورسییان لە هەر کام لە بازنەکانی بەغدا، کەرکووک، نەینەوا، دهۆک، هەولێر دەبێت. هاوکات لە بازنەی بەغدا، پێکهاتەی سائی یەک کورسی، کەمینەکانی شەبەک و ئێزدی لە نەینەوا هەرکام یەک کورسی و فەیلییەکانیش لە واست یەک کورسی کۆتایان دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın