شیکردنەوە

شیكاریی.. قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌ بێلاڕووس و ململانێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-رووسیا

- بابه‌ته‌كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌ و راسته‌وخۆش كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر ململانێ/به‌ره‌نگاری رووسیا-خۆرئاوا، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت.

Prof. Dr. İlyas Kemaloğlu   | 24.11.2021
شیكاریی.. قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌ بێلاڕووس و ململانێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-رووسیا

Istanbul

شیکاریی - پرۆفیسۆر د. ئیلیاس کەمالئۆغڵو

سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری بێلارووس لەگەڵ پۆڵەندا و پەیوەستیی بە پەیوندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا-رووسیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

ھەرچەندە بێلاڕووس یەکێکە لە وڵاتە بچووکەکانی ئەورووپا، بەڵام سەرکەوتووە لەوەدا کە ناو بە ناو سەرنجی جیھان بەلای خۆیدا رابکێشێت. ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە بێلاڕووس کە نزیکەی ساڵێک بەرلە ئێستا (ئابی ٢٠٢٠) بەڕێوەچوو، لەلایەن رای گشتیی جیھانییەوە لە نزیکەوە چاودێریی کرا. ئێستاش لەگەڵ ئەوەی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان دوورە، بەڵام بەھۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە بووەتە رۆژەڤی جیھان.

دوو ھۆکار ھەن کە بوونەتە مایەی ئەوەی پێشهاتەکانی بێلاڕووس ئەوەندە دەنگدانەوەیان ھەبێت، یەکەمیان: بابەتەکە راستەوخۆی پەیوەندی ھەیە بە ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپاوە. دووەمیان: راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ململانێ/بەرەنگاری رووسیا-خۆرئاوا.

وەک چۆن بێلاڕووس زۆر ھۆکاری ململانێی نێوان رووسیا-یەکێتیی ئەورووپایە کە لە دوای ٢٠١٤ەوە تا دێت لە زیادبووندایە لە کۆنەوە ناوچەی کێبڕکێیە لە پەیوەندییەکانی رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا. لە نیوەی یەکەمی سەدەی سیانزەیەمدا بەشێکی لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی رووسی گۆڵدن ھۆرد-دا ماوەتەوە، بەشێک لە خاکی بێلاڕووس ئەمڕۆ سەربە میرنشینی لیتوانیایە. لە ئاکامی یەکگرتنی میرنشینی لیتوانیا لەگەڵ لھیستان (پۆڵەندا) خاکی بێلاڕووس بووەتە بەشێک لە لھیستان.

لە سەدەی ١٤-١٥دا، میرنشینەکانی لیتوانیا و مۆسکۆ ھەوڵیان دا میرنشینەکانی دیکەی رووس راکێشن بۆ لای خۆیان لە ئەنجامدا، مۆسکۆ سەرکەوت. لە سەدەی ١٨دا بەھۆی رووخانی لھیستان-ەوە بەشێکی خاکەکەی (بە بێلاڕووسەوە) چوونە سەر رووسیا.

برایانی سلاڤ (رووسەکان و لھییەکان) کە بە درێژایی چەند سەدەیەک لە چوارچێوەی پرۆژەکانی یەکێتیی سلاڤدا خەباتیان بۆ بێلاڕووس کرد، دوای ئەوە لەگەڵ رووخانی یەکێتیی سۆڤیەتدا "بابەتی بێلاڕووس" رەھەندێکی دیکەی وەرگرت و سەرلەنوێ سەری ھەڵدایەوە.

- گرنگی بێلاڕووس بۆ رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا

رووسیا بە تایبەت لە سەردەمی ڤلادیمیر پوتین-دا، سیاسەتی بەھێزکردنەوەی رۆڵی رووسیای لە جوگرافیای یەکێتیی سۆڤییەتی جارانی گرتووەتە بەر. لە بابەتی کارکردن لەسەر پڕۆژەی دەوڵەتی یەکگرتوو بێلاڕووس لە روانگەی رووسیا جیاوازی زیاتر لەخۆ دەگرێت بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی کۆمارە سۆسیالیستییەکانی سۆڤییەت. بێلاڕووس بۆ پرۆژەی یەکگرتووی رووسیا، پرۆژەی یەکێتیی ئابووری ئۆراسیا و لە روانگەی پاراستنی ئاسایشی خاکی بەشی رۆژئاوای رووسیاش بۆ رووسیا زۆر گرنگە. دوای ئەوەی گرژی کەوتە نێو پەیوەندییەکانی رووسیا و ئۆکراینا، بێلاڕووس لەلایەن رووسیاوە گرنگتر بووە.

بێلاڕووس بۆ وڵاتانی رۆژئاواش گرنگە، وڵاتانی ئەورووپا لەلایەکەوە ھەوڵ دەدەن بێلاڕووس لە رووسیا دووربخەنەوە و لە رێگای لاوازکردنی رووسیاوە ببنە رێگر لە پڕۆژەکانی کرملین، لەلایەکی دیکەیشەوە دەیانەوێت بێلاڕووس بکەنە دڵنیاییدەری پاراستنی ئاسایشی خۆیان. لەم پرۆسەیەدا یەکێتیی ئەورووپا رۆڵی بە بێلاڕووس و پۆڵەندا داوە کە پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ بێلاڕووسدا ھەیە. کێشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٠ و کێشەی کۆچبەران بەشێکن لەو رکابەریەتە.

- ھەڵبژاردنەکان، سزاکان و کێشەی کۆچبەران

دوای کێشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی نێوان بێلاڕووس و وڵاتانی رۆژئاوا زۆر تێک چوون. ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا وەک چۆن دانیان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی بێلاڕووسدا نەنا، ھەروەھا سزای دیکەیان خستە سەر ئەو وڵاتە. لەو دۆخەیشدا بێلاڕووس جگە لە نزیکبوونەوەی زیاتر لە رووسیا چارەیەکی دیکەی نەبوو. لە سەرەتای تشرینی دووەمدا سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژوویان لەسەر بڕیارنامەی دەوڵەتی یەکگرتوو کرد و بەمەیش پڕۆژەی دەوڵەتی یەکگرتوو کە لەم ساڵانەی دواییدا لەبیر ناکرێت ھاتەوە بەرباس.

ئەوەی سەیر بوو لەگەڵ خێراکردنی پرۆسەی ھەماھەنگیی لەگەڵ رووسیا و پشتیوانی مۆسکۆ لێی، بێلاڕووس ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی زیاتر کرد کە چووبوونە سەر سنوور لەگەڵ پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵتیک. لوکاشینکۆ ھەرچەند ئاماژەی بەوەیش دا بێت کە بە ئەنقەست کۆچبەرانی رانەکێشاوە بۆ وڵاتەکەی، باسی لەوە کرد کە وەک جاران سیاسەتی بەرگرتن لە کۆچبەران ناگرنە بەر.

بەپێی بۆچوونی سەرکۆماری بێلاڕووس بەھۆی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپاوە سەرچاوەی دارایییان نییە بۆ بەرگرتن لە شەپۆلی کۆچبەران و رێگەگرتن لە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر. لە ئەنجامی رێگەپێدانیان لەلایەن بەرپرسانی بێلاڕووسەوە کۆچبەران دەیانەوێت سنوور ببڕن و لە بەرامبەردا بە تایبەت پۆڵەندا زۆر بەتوندی مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا دەکات. تەنانەت لەم دواییانەدا پۆڵەندا بەرنامە بۆ ئەوە دادەنێت دەست بکات بە دروستکردنی دیوار بە درێژایی سنووری لەگەڵ بێلاڕووس.

- دووڕوویی یەکێتیی ئەورووپا

رێگەی تێدەچێت بگەینە ژمارەیەک ئەنجام سەبارەت بە کارەساتی کۆچبەران لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا. لەسەرووی ھەموویانەوە، چوونی پەنابەران کە ژمارەیان لەنێوان حەوت تا ٢٠ ھەزار کەسدایە، گرفتێکی ئەمنیی لە روانگەی یەکێتیی ئەورووپاوە پێکدەھێنێت. دووەمیان جارێکی دیکە ئەوە دەرکەوت کە بێلاڕووس و تەنانەت رووسیاش، دەتوانن لە ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپادا رۆڵی چارەنووسساز بگێڕن. دیسان رووداوەکانی سەر سنووری بێلاڕووس و گۆشەنیگای وڵاتانی ئەورووپا و لەسەروویانەوە پۆڵەندای سەبارەت بە پەنابەران و ئاستی دووڕوویی خۆرئاوا لەبارەی دیموکراسیی و مافەکانی مرۆڤ نیشان دەدات. یەکێتیی ئەورووپا کە بەھۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە سزای بەسەر بێلاڕووسدا سەپاندووە، بۆ ئەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەسەر سنووری بێلاڕووس "نەبینێت"، خۆی بۆ بنیاتنانی دیوارێک ئامادە دەکات. سەرجەم ئەم رووداوانە ئاستی گەورەیی ئەو بارەی کەوتووەتە سەر شانی تورکیا لە بابەتی پەنابەران و گرنگیی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە ئاشکرا دەکات.

- کاریگەریی پەیوەندییەکانی رووسیا-یەکێتیی ئەورووپا لەسەر قەیرانی پەنابەران

وا دردەکەوێت قەیرانی پەنابەران لە بێلاڕووس، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا-رووسیا دەبێت. لەبەر ئەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەوەوە ناوەستن کاربەدەستانی بێلاڕووس تۆمەتبار بکەن، بەڵکو بانگەشەی ئەوە دەکەن کرملین لە پشت ئەم کارەوەیە. لای خۆیشییەوە، لوکاشێنکۆ ئاماژەی بەوە کرد، نایانەوێت لەو قەیرانەدا ھەڵە بکەن، چونکە ھەڵەیەک دەبێتە ھۆی ئەوەی رووسیا کە گەورەترین ھێزی ئەتۆمیی جیھانە، بێتە ناو بابەتەکەوە. ھاوکات کرملین تۆمەتەکانی کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا رەت دەکاتەوە و پێی وایە ھۆکاری قەیرانەکە ئەوانن.

لەم پێواژووەدا، ھەنگاو لە سەرووی تۆمەتبارکردنی یەکتر دەنرێت. ھەروەکو چون پوتین لە سەرەتاوە ئاماژەی بە توانای خۆی بۆ گرتنەستۆی رۆڵی نێوەندگیری کردبوو، گوتوێژی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکل ئەنجام دا. رووسیا، ئەوە نیشان دەدات کە یەکێکە لە وڵاتە دەگمەنەکان کە دەتوانێت بەشداری لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشە نێودەوڵەتییەکان بکات. دوای سووریا، ئەفغانستان و قەرەباغ، رووسیا، رۆڵی نێوەندگیری بۆ قەیرانی سەر سنووری بڵاڕووسی "گرتە ئەستۆ".

لەلایەکی دیکەوە، رووسیا بەردەوامە لە ناردنی تەکنەلۆجیای سەربازیی بۆ بێلاڕووس و مانۆڕی سەربازیی لەسەر سنووری بێلاڕووس ئەنجام دەدات. ھەربۆیە، چۆن پێشھاتەکانی ئەفغانستان بووە ھۆکاری زیادبوونی ھەماھەنگیی سەربازیی لەنێوان رووسیا و کۆمارەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ئەوە پێشھاتەکانی سەر سنووری رووسیا، ھەر وەکو لەسەرەوە باسکراوە، جگە لە نزیکبوونەوەی رووسیا-بێلاڕووس خزمەت بە ھیچ ئامانجێکی دیکە ناگەیەنێت.

بە بەردەوامی خستنە بەرباسی ئەگەری دەستێوەردانی ناتۆ لە وڵاتانی بەڵتیک و مانۆڕە سەربازییە بەرجەستەکانی رووسیا، گرژییەکانی پەیوەندی نێوان رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا زیاد دەکات. رووسیا، جگە لە بێلاڕووس کار لەسەر زیادکردنی ژمارەی ھێزە سەربازییەکانی لەسەر سنووری ئۆکرایناش دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانرێت ئەوە بگوترێت کە رووسیا و رۆژئاوا ناکەونە شەڕێکی کراوە.

بێلاڕووس و ئۆکراینا، سووریا و ئەفغانستان-یش رێگە بۆ شەڕێکی راستەوخۆ لەنێوان رووسیا و رۆژئاوا ناکاتەوە. تەنھا کێشە ناوچەییەکان رێگە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان دەگرێت. پێشبینی ئەوە ناکرێت کە ئەم پەیوەندییانە لە ماوەیەکی کورتدا باش بێت. لێرەدا، نزیکبوونەوەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەورووپا کە ھێشتا رووسیا بە ھەڕەشە دادەنێن بۆ سەریان، ھەروەکو نموونەی بێلاڕووس کاریگەری پێشھاتەکان و سیاسەتی رووسیا گەروەیە.

پ.د. ئیلیاس کەمالئۆغڵو، مامۆستا لە بەشی مێژوو/ زانکۆی مارمارا

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın