شيكردنەوە.. سەردانەكەى پاپا فرەنسيس بۆ عێراق دەتوانێت كاريگەرى ئەرێنى لەسەر سەقامگيرى ناوچەكەدا هەبێت
- قبوڵکردنی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسيس بەوەی کە سەردانی عێراق بکات، ئاستی گرنگیی ئەم سەردانە نیشان دەدات.

Istanbul
ڤاتیکان - AA
قبوڵکردنی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسيس بەوەی کە سەردانی عێراق بکات، ئاستی گرنگیی ئەم سەردانە نیشان دەدات، ئەم سەردانە بە سایەی سووربوون و پێداگری پاپاوە ھاتووەتەدی.
پاپا فرەنسيس لە دۆخێک‌دا کە ھێشتا کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات و بۆ یەکەم جارە پاپایەک سەردانی عێراق دەکات. جگە لەوە پاپا بۆ یەکەم جار سەردانی رابەرێکی ئایینی لە ئاستی ئایەتوڵڵا دەکات.
پرۆگرامی پاپا فرەنسيس، تا بڵێی چڕە.
لە عێراق بەھۆی ئەم سەردانە لە ماوەى ساڵانی رابردوودا، رەنگە بۆ یەکەم جارە رووداوێکی گەورەی بەم شێوەیەی تیادا روودەدات. ئەم سەردانە لە ھەموو روویەکەوە مۆڕاڵێکە بۆ عێراق.
رەھەندی ئایینی سەردانەکەی پاپا بە سیفەتی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بەرچاوترە.
سەردانی پاپا بۆ نەجەف و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەرجەعی شیعە، ئایەتوڵڵا عەلی سیسیتانی زۆر گرنگە.
پاپا، بەم سەردانەی بۆ یەکەم جار لەگەڵ رابەرێکی زۆر گرنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە، سیستانی کە کاریگەرییەکانی سنووریی عێراقی تێپەڕاندووە، زانایەکی گەورەی شیعە کە لە ئاستی مەرجەع بێت، کەسایەتییەکە کە گرنگی بە سەقامگیری عێراق دەدات و توانیویەتی لە سەرووی سیاسەتەوە بێت.
کۆبوونەوەی پاپا فرەنسيس و ئایەتوڵڵا عەلى سیستانی لە نەجەف، گرنگییەکی مێژوویی ھەیە لە رووی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام و کاسۆلیکییەت، بە تایبەتی شیعە و کاسۆلیک.
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسيس دەیەوەێت ئەوە نیشان بدات کە لەگەڵ کریستیانەکانی عێراقیش لە ھەماھەنگیدایە.
لە عێراقدا، کۆمەڵگای کریستیانی رەگ و ریشەی زۆر کۆنە، کلدانی و سریانییەکان کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا، سەدا شەشی دانیشتوانی عێراقیان پێکدەھێنا و ژمارەیان لە دەورووبەری یەك ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس دەبوو. ناسەقامگیری و تیرۆر، کریستیانەکانیشی لە شوێنی خۆیان کرد، لەئێستادا ژمارەی کریستیانەکان لەنێوان ٢٠٠-٣٠٠ ھەزار دادەنرێت.
كريستيانەكانى عێراق، ھەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵە داگیرکراوەکانیان لەلایەن ئیدارەی عێراق و وەرگرتنی قەربووی ئەو زیانانەى بەريانكەوتووە دەدەن، ڤاتیکان-یش گرنگی بەم ھەوڵانەیان دەدات، پاپا لە رێگەی ئەم سەردانەیەوە، دەیەوێت ئەوە نیشان بدات کە لە پاڵ کریستیانەکانى عێراقدایە.
ته‌واوی ئه‌و هۆیانه‌ی وا ده‌كه‌ن کە ڤاتیكان گله‌یی هه‌بێت به‌رهه‌می ناسه‌قامگیرین. توركیا وڵاتێكه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه. بۆشایی حوكمڕانی رێگه بۆ ره‌گداكوتانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان خۆش ده‌كات. مه‌زهه‌بگه‌رایی و توندڕه‌وی، ئاسوده‌یی بۆ كه‌س ناهێنێت. سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق، جارێكی دیكه ده‌بێته هۆی بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م راستییانه.
له جوگرافیاكه‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵك له‌گه‌ڵ جیاوازییه كولتووری و ئایینییه‌كان هه‌ڵ ده‌كات. موسڵمان، كریستیان و ئێزدیه‌كان به درێژایی سه‌دان ساڵ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاشتییانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیاون، به‌ڵام تێكچوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی ته‌واوی چین و توێژه‌كان له عێراق. مه‌زهه‌بگه‌رایی، توندڕه‌وی و رووداوه تیرۆریستییه‌كان گورزێكی توندی له كۆمه‌ڵگا داوه.
له‌م کاتە سەختانەشدا، توركیا باوه‌شی بۆ هه‌موو ئه‌وانه كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، به‌بێ جیاكاری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی. عێراق له‌ئێستادا هه‌وڵ ده‌دات برینه‌كان ساڕێش بكات و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت. سه‌ردانی پاپا له‌م كاته‌دا به راستی ده‌كرێت سوودی زۆری هه‌بێت. ئێمه وه‌كو توركیا له‌گه‌ڵ ئارامی و سه‌قامگیریدان له ناوچه‌كه. هۆكاری نهسڵهمینهوهیشمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سه‌روویانه‌وه داعش و په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. هیوادارین سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا به‌بێ كێشه و به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بدرێت. هه‌ر پێشهاتێك كه سوود به ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت، دڵخۆشمان ده‌كات.
- لوتفوڵڵاه گۆكتاش باڵیۆزی توركیایه له ڤاتیكان