وەرزش

پشتیوانیی یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهان لە ئۆزیل

- هەریەک لە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ریۆ فێردیناند و یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جێرۆمی بواتینگ پشتیوانییان لە یاریزانی ئەڵمانی بەڕەگەز تورک، مەسعود ئۆزیل کرد.

Serhat Bağbars,Muhammet Ali Kemal   | 23.07.2018
پشتیوانیی یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهان لە ئۆزیل

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

هەریەک لە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ریۆ فێردیناند و یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جێرۆمی بواتینگ پشتیوانییان لە یاریزانی ئەڵمانی بەڕەگەز تورک، مەسعود ئۆزیل کرد کە بە هۆی هێرشە نەژادپەرستی و جیاکارییەکانەوە وازی لە هەڵبژاردەکەی هێنا.

ریۆ فێردیناند لەڕێگەی تویتەرەوە پەیامەکەی موسعود ئۆزیل-ی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "رێزی زۆر".

هاوکات یاریزانی بەڕەگەز غانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە پێکەوە لەگەڵ ئۆزیل لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەدا یارییانکردووە، جێرۆمی بواتینگ لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئۆزیل، بە ئەڵمانی و ئینگلیزی نووسیویەتی "یارییکردن لەگەڵ تۆدا بەختەوەرییەکی مەزن بوو، برا گەورە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın