وەرزش

مۆندیالی رووسیا.. بەڕازیل خۆی گەیاندە چارەگی کۆتایی

هەڵبژاردەی بەرازیل بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی ٢-٠ خۆی گەیاندە قۆنا‌غی چارەگی کۆتایی مۆندیالی رووسیا .

Sangar Hamad Azeez   | 02.07.2018
مۆندیالی رووسیا.. بەڕازیل خۆی گەیاندە چارەگی کۆتایی

Samara

ساماڕا - AA

هەڵبژاردەی بەرازیل بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی ٢-٠ خۆی گەیاندە قۆنا‌غی چارەگی کۆتایی مۆندیالی رووسیا .

لەچوارچێوەی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەکسیک رووبەرووی یەک بوونەوە.

گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بە کۆتا هات بەڵام لە گێمی دووەم نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی لە خولەکی ٥١ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بەرازیل تۆمار کرد.

دواتر رۆبێرتۆ فیرمینهۆ بەڕازیلی لە خولەکی ٨٨ گۆڵی دووەمی بۆ سامبا تۆمار کردوو و مەکسیکییەکانی تەواو بێ هیواکرد.

بەم ئەنجامەش یاریی بە کۆتا هات و بەرازیل توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەگی کۆتایی مۆندیال .

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın