سلێمانی ـ AA
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە نزیک شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، ئاگرەکە درەنگانی ئەمشەو لە ناوچەیەکی سەربازی کە تایبەتە بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی تاسڵوجە کە دەکەوێتە دەروازەی شاری سلێمانی کەوتۆتەوە، ئاگرەکە نزیکەی دوو کاتژمێرە بەردەوامە و ناوچەیەکی بەرفراوانی گرتووەتەوە.
بە پێی زانیاریيەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاگرەکە لەنێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کەوتووەتەوەو دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.
لە ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، ناوبەناو دەنگی تەقینەوە و بەرزبونەوەی بڵێسەی ئاگر لە شوێنی روداوەکەوە ھەیە ، بەھۆی ئەوەی ئەو ناوچەیەش...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.