مەدرید - AA
لە میانی هەفتەی ٢٢ی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئالاڤێس-ی بردەوە.
گۆڵەکانی ریال مەدرید لە لایەن کەریم بن زیمە لە خولەکی ٣٠دا، ڤینیسیوس لە خولەکی ٨٠دا و ماریانۆ دیاز مێرییا لە خولەکی ٩١دا تۆمارکران.
بەو ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بە ٤٢ خاڵ پارێزگاریی لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لا لیگا کرد و لەنێو هەریەک لە بارسێلۆنای یەکەمی ریزبەندیی کە خاوەنی ٥٠ خاڵە، ئەتلەتیکۆ مەدرید کە خاوەنی ٤٤ خاڵە و سێڤیلیا کە خاوەنی ٣٦ خاڵە، یەکەم یانە بوو کە لەم هەفتەیەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە هەفتەی ٢٢ی لا لیگادا، بارسێلۆنا ٢-٢ ڤالەنسیا، ریال بێتیس ١-٠ ئەتلەتیکۆ مەدرید و سێلتا ڤیگۆ ١-٠ سێڤیلیا ببوون.
هاوکات یانەی ئالاڤێس بە ٣٢ خاڵەوە بۆ پلەی حەوتەم دابەزی.