وەرزش

رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی یانه‌یه‌كی لا لیگای كڕی

- یاریزانی تۆپی پێی پێشووی به‌ڕازیل، رۆناڵدۆ بووه‌ خاوه‌ن پشكی زۆرینه‌ی یانه‌ی ریال ڤه‌له‌دوه‌لیدی ئیسپانی كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ خولی لا لیگا.

Hasan Esen,Mohammed Baqi Hussein   | 03.09.2018
رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی یانه‌یه‌كی لا لیگای كڕی

Madrid

مه‌درید - AA

یاریزانی تۆپی پێی پێشووی به‌ڕازیل، رۆناڵدۆ بووه‌ خاوه‌ن پشكی زۆرینه‌ی یانه‌ی ریال ڤه‌له‌دوه‌لیدی ئیسپانی كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ خولی لا لیگا.

رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌، كارلۆس سوارێز و سه‌رۆك شاره‌وانی، ئۆسكار پوێنتی به‌شداریی كرد له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ بینای شاره‌وانیی ڤه‌له‌دوه‌لید به‌ڕێوه‌چوو.

رۆناڵدۆ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌زموونه‌كانی تۆپی پێ وای كردووه‌ هه‌وڵبدات ببێته‌ خاوه‌ن یانه‌یه‌ك و گوتی: "ده‌مانه‌وێت باشترین تیم پێكبهێنین كه‌ بتوانێت ململانێ بكات و له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا شه‌فاف ده‌بین".

ناوبراو داوای له‌ لایه‌نگرانیش كرد كه‌ متمانه‌یان پێبكه‌ن و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌بین، باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ بردنه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ زۆر سه‌خت ده‌بێت. ده‌مه‌وێت هه‌مووان هاوكارمان بن بۆ بنیاتنانی ئه‌م یانه‌یه‌ و هه‌واداران بانگهێشت ده‌كه‌م بۆ به‌شداریكردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا. بۆچوون و ره‌خنه‌ و ئومێده‌كانتان بگه‌یه‌نن. ده‌مه‌وێت ببن به‌ به‌شێك له‌مڕۆ و ئاینده‌ی یانه‌ی ریال ڤه‌له‌دوه‌لید".

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، رۆناڵدۆ سه‌دا 51ی پشكه‌كانی یانه‌ی ریال ڤه‌له‌دوه‌لیدی به‌بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ كڕیوه‌ و ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی یانه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın