وەرزش

تێری هێنری، وەک راهێنەری یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دەستنیشانکرا

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فەرمی یانەی بڵاوکردەوە کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ تێری هێنری راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت و جێگەی لیۆناردۆ جاردیم دەگرێتەوە کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

Sangar Hamad Azeez   | 13.10.2018
تێری هێنری، وەک راهێنەری یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دەستنیشانکرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە ماڵپەری فەرمی یانەی بڵاوکردەوە کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ تێری هێنری راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت و جێگەی لیۆناردۆ جاردیم دەگرێتەوە کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هێنری تەمەن ٤١ ساڵ بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ یانە نوێیەکە دەستبەکاربێت و هەریەکە لە جواو کارلۆس ڤالادۆ، پاتریک کوامی ئامبادۆشی وەک یاریدەدەری خۆی دەستنیشانکرد.

تێری هێنری دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانە فەڕەنسییەکە دڵخۆشی خۆی پێشاندا و گوتی دەمەوێت سوپاسی مۆناکۆ بکەم بۆ پێدانی ئەو هەلە بە من و گوتیشی زۆر دڵخۆشم بەگەڕانەوە بۆ مۆناکۆ و گوتیشی سوورم لەسەر رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو تاقیکردنەوانەی دێنە پێشەوە.

هێنری کە نازناوی ئاسکە رەشەکەیان پێدابوو لە هەریەک لە یانەکانی مۆناکۆ، یوڤانتوس، ئارسێناڵ، بارسێلۆنا و رێدبوڵز یاری کردوە و لە کۆی ٧٧١ یاری ٣٥٦ گۆڵی تۆمار کردووە.

هێنری لە ساڵی ٢٠١٦ەوە وەک یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا مارتینێز کاری دەکرد.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın