سياسەت, عێراق

"ھانی حکوومەتی ھەرێم دەدەین دەست بکات بە رادەستکردنی نەوت بە بەغدا"

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، دەست بکات بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق رێککەوتنی لەسەرکراوە، بە حکوومەتی فیدرال.

Zana Natık Kerem   | 18.01.2021
"ھانی حکوومەتی ھەرێم دەدەین دەست بکات بە رادەستکردنی نەوت بە بەغدا"

Arbil

ھەولێر ــ AA

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، دەست بکات بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق رێککەوتنی لەسەرکراوە، بە حکوومەتی فیدرال.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "ھانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدەین لەئێستا بەوداوە، دەست بکات بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق رێککەوتنی لەسەرکراوە، بە حکوومەتی فیدرال".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش ھاتووە: "ئەوەیش وەک دەستپێشخەرییەک بۆ نیشاندانی نیازباشی و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە پێناو دەستەبەرکردنی مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داھاتووی مووچەخۆرانی ھەرێم، دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت".

لە راگەیەنراوەکەدا، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی عێراق داوای لە حکوومەتی فیدرالی عێراقیش کردووە کە پابەند بێت بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ رەخساندنی کەشێکی گونجاو و تەوافوقیی بە ئامانجی چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

لە ١٤ی کانوونی یەکەمی رابردوو، ھەرێمی کوردستان رەزامەندی خۆی نیشاندابوو بۆ جێبەجێکردنی یاسای قەرز کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکرا کە بەپێی ئەو یاسایە، دەبێت ھەرێم ٢٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لەگەڵ ٥٠ لەسەدای داھاتە نانەوتییەکان رادەستی حکوومەتی فیدرال بکات و لە بەرامبەردا دەبێت حکوومەتی فیدرال مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم خەرج بکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın