
Arbil
هەولێر - AA
لە بارەگای ئەنجوومەنی جێبەجێکردن، بەرپرسانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازییان لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، زەعیم عەلی ئەندامێتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کاکەمین نەجار و ئەندامانی سەرکردایەتی پشتیوان سادق و عەلی حسین سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد لە هەولێر و لەلایەن کارگێڕانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن خەلیل ئیبراهیم و کەژاڵ هادی و سەڵاحەدین بابەکر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو محەمەد هاودییانی پێشوازییان لێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانەکەی پارتی بۆلای یەکگرتوو لەچوارچێوەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەو حزبەدایە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سبەی لە هەولێر دەچنە لای شیوعی و رۆژی پێنج شەممەش لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.