سياسەت, عێراق

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھومام حمودی

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی، ھومام حمودی کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem   | 12.04.2021
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھومام حمودی

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی، ھومام حمودی کۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ ھومام حمودی کۆبووەتەوە.

پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی "عەمەل"، سەلیم جبوری و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەھدی کۆبوویەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın