سياسەت

چاوشئۆغڵو: "داواکردن بە کڕینی نەوت لە ھەر وڵاتێکی دیکە لە جیاتی ئێران سنوور بەزاندنە"

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "داواکردن بە کڕینی نەوت لە ھەر وڵاتێکی دیکە لە جیاتی ئێران، بە مانای سنوور بەزاندن دێت".

Tevfik Durul,Abdullah Shukur   | 22.04.2019
چاوشئۆغڵو: "داواکردن بە کڕینی نەوت لە ھەر وڵاتێکی دیکە لە جیاتی ئێران سنوور بەزاندنە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کۆتاییھێنان بە بەخشین (ی وڵاتان) لە یاساغی سەر ھاوردەی نەوتی ئێران گوتی: "داواکردن بە کڕینی نەوت لە ھەر وڵاتێکی دیکە لە جیاتی ئێران، بە مانای سنوور بەزاندن دێت".

مەولود چاوشئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تاجیکستان، سیرۆجیدین موھردین لە بینایەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رێکخست.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کۆتاییھێنان بە بەخشین (ی وڵاتان) لە یاساغی سەر ھاوردەی نەوتی ئێران رایگەیاند کە تورکیا ھەر لە سەرەتاوە بە روونی و ئاشکرای ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم جۆرە گەمارۆیانە راست نین.

چاوشئۆغڵو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە سزایانە زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و لەلایەکی دیکەش ھەنگاوی زۆر مەترسیدارن لە رووی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "لەم قۆناغەدا، ئەم جۆرە سزایانە راست نین و دژی ئەوەین. لە دژی ئەم جۆرە سەپاندنانە داین".

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کاتێک لە کەرتی وزە کاری کردووە و وەزیر بووە، تێکەڵی ئەم جۆرە کارانە نەبووە، چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ئێستاش گوتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (مایک پۆمپیۆ) بە وڵاتانی دیکە بەوەی کە نەوت لە چی وڵاتێک بکڕن یاخود لە کامیان نەکڕن زۆر ھەڵەیە. لە ھەر گۆشەیەک سەیری ئەم بابەتە بکەیت ئەوا راست نییە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "داواکردن بە کڕینی نەوت لە ھەر وڵاتێکی دیکە لە جیاتی ئێران، بە مانای سنوور بەزاندن دێت".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın