سياسەت

پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی گەیشتنی یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا خۆشحاڵی خۆی راگەیاند.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 02.03.2021
پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی گەیشتنی یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا خۆشحاڵی خۆی راگەیاند.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا سوپاسی ھاوکارییەکانی وڵاتی چینی کرد و ئەمەی بە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوبرد.

باسی له‌وه‌شكرد حکوومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی کاردەکات، بۆ بەدەستھێنانی ڤاکسین و دڵنیابوون لە دابینکردنی بەشی ھەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکوومەتی فیدراڵی دەدرێت.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار لە پەیوەندیدان و بە جددی کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ڤاکسینی زیاتر بۆ ھاووڵاتیان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی:

خۆشحاڵم بە گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (19-COVID) بۆ ھەرێمی کوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە.

سوپاسی کۆماری چین دەکەین بۆ ئەم ھاوکارییە مرۆییە، کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە ڤایرۆسەکە و پاراستننی پزیشکان و کارمەندانی ھێڵی پێشەوە.

پاش پەسەندکردنی پلانی دابەشکردن، ڤاکسینەکان بۆ سەنتەرەکانی دیاریکراو لە ھەموو پارێزگاکان، دابین دەکرێت تاکو بدرێ بەو گرووپانەی لە ھێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی، کار دەکات بۆ بەدەستھێنانی ڤاکسین و دڵنیابوون لە دابینکردنی بەشی ھەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکوومەتی فیدراڵی دەدرێت، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسین، راستەوخۆ لە پەیوەندیداین بۆ بەدەستھێنانی ڤاکسینی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان. من بەجددیی کار لە سەر ئەم بابەتە دەکەم و بەدواداچوون دەکەم بۆ دڵنیابوون لەوەی، ھەر کوردستانییەک بە زووترین کات ڤاکسینی پێ بگات.

بێگومان ئەمە کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام دەبێت ڤاکسین بۆ زیاتر لە ٦ ملیۆن ھاووڵاتی ھەرێم دابین بکەین، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئێستا کار لە سەر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی ھەرێم دەکات، کە تیمی تەندروستی و کارمەندانی ھێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان ھەیە دەگرێتەوە. پاشان کوتانی زۆرترین ڕێژەی ھاووڵاتیان بەپێی تەمەن و ڕێنماییە دیاریکراوەکان دەست پێ دەکات. ھیوادارین دوای ئەم قۆناغە، بتوانین بگەڕێینەوە سەر ژیان و گوزەرانی خۆمان و دۆخی ئابووریش گەشە بکاتەوە.

من دڵنیام دەتوانین باردۆخەکە ئاسایی بکەینەوە، بەڵام بێگومان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناتوانێت بە تەنیا ئەمە بکات، بۆیە دەبێت ھاووڵاتییان بەگشتی، ھاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بگێڕن. ئەمەش لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی کە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگەیە بە گشتی.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın