Dildar Baykan Atalay
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن، زۆر بە توندی لە ئێران دەدەن.
پەیامنێری فۆکس نیوز، ترێی ینگست بڵاوی کردەوە، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو هێرشانە کردووە کە دوێنێ شەو لەلایەن ئێرانەوە کرانە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن.
بەگوێرەی قسەکانی ینگست، ترەمپ لە وەڵامی هێرشەکاندا ڕایگەیاندووە: "زۆر بە توندی لە ئێران دەدەین".
سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریکا و سعوودیە کردیانە سەر بنکەکانی سەر بەو گرووپانەی لە عێراق کە تاران پشتیوانیان دەکات، ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەم هێرشانە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام دران".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەو میلیشیایانەی ئێران پشتیوانیان دەکات بە شێرپەنجەی جیهان ناوزەندی کردن و، باسی لەوە کرد بیر لەوە دەکاتەوە هۆشدارییش بداتە ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوەکە سەرنجڕاکێش بووە و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەهێزتر بوون.