سياسەت

پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری دۆخی شەڕی راگەیاند

پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری دۆخی شەڕی لە بەشێکی شار و ناوچەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.

Ali Cura   | 27.09.2020
پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری دۆخی شەڕی راگەیاند

Moskova

باکو - AA

پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری دۆخی شەڕی لە بەشێکی شار و ناوچەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.

پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری سەرکۆماری وڵاتەکەی، ئیلھام عەلیێڤ لەبارەی "راگەیاندنی دۆخی شەڕ" لە بەشێکی ناوچەکان و شارەکانی ئازەربایجان بەھۆی پێکدادانەکانی ھێڵی بەرەی نێوان ئەرمینیا-ئازەربایجان، پەسند کرد. 

لە چوارچێوەی پەسندکردنی بڕیاری "راگەیاندنی دۆخی شەڕ" کە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی ئازەربایجان پەسندکرا، تیایدا بۆ ماوەیەکی کاتی مافی دەستووری و ئازادییەکانی بیانی و ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە سنووردار دەکرێ. 

پێشبینی ئەوە دەکرێ کە لەگەڵ راگەیاندنی ئەو بڕیارە، قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی ئەو وڵاتە رابگەیەنرێ. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەرمینیا تەقەیان لە یەکە مەدەنینشینەکانی ئازەربایجان کرد، سوپای ئازەربایجان دەستی بە ھێرشی پێچەوانە کرد.

لەلایەکی دیکەش وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە فەرماندەیی سوپای ئازەربایجان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان، بڕیاری دا کە لە سەرجەم ھێڵەکانی سنوور ھێرشی پێچەوانە دەست پێ بکات.  

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın