سياسەت, عێراق

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت راکان جبوری بانگھێشتی دەستەی دەستپاکی عێراق دەکرێت

دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، راکان جبوری و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگای کەرکووک بەھۆی سەرپێچی و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی، بانگھێشتی دەستەکە کراون.

Sarmand Hameed   | 15.04.2021
پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت راکان جبوری بانگھێشتی دەستەی دەستپاکی عێراق دەکرێت

Arbil

هەولێر - AA

دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، راکان جبوری و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگای کەرکووک بەھۆی سەرپێچی و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی، بانگھێشتی دەستەکە کراون.

دەستەی دەسپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەکە لە خستنەڕووی وردەکاری ئەو کەیسەی کە لێکۆڵینەوەی تیایدا کردووە و رەوانەی دادگای کردووە، ئاماژەی بەوەداوە دادگا فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ پارێزگاری کەرکووک و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگا دەرکردووە کە ھەر یەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی گرێبەستەکانی حکوومی و پلاندانانی گشتی و ئەندازیاری و بەڕێوبەری پێشووی ژمێریاری تیادایە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە فەرمانی بانگھێشتکردنەکە بەھۆی ئەنجامدانی سەرپێچییە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی کەلوپەلەکان لە دیوانی ‌پارێزگاکەدا دەرکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە فەرمانی بانگھێشتکردنەکە ‌پشت بەستن بە ماددەی ٣٤٠ لە ‌یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە بەھۆی سەرپێچییکردن لە گۆڕینی کەلوپەلی تەلاری نوێی پارێزگا و ھۆڵی پێشوازیکردن و گەیاندنی کارەبا.

پێشتر دەستەی دەسپاکی عێراق فەرمانی بانگھێشتکردن و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ پارێزگار و بەڕێوبەری بنیاتنانی قوتابخانەکانی لە پارێزگاکەدا دەرکردبوو.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٣ فەرمانبەر دەرکراوە لەسەر کەیسی دروستکردنی قوتابخانە لەسەر شێوازی تەلاری ئامادەکراو لە پارێزگاکەدا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın