سياسەت, عێراق

پارتی سەردانی یەکگرتوو دەکات

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.

Hawkar Yaseen   | 12.01.2021
پارتی سەردانی یەکگرتوو دەکات

Arbil

هەولێر - AA

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە کە بڕیاری داوە سەردانی زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، هەر لەم هەفتەیەشدا لە ئاستی باڵادا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın