سياسەت

وەزارەتی دارایی و ئابووری: "پارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم"

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی رەزامەندی داوە لەسەر نادنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە هەرێم.

Sarmand Hameed   | 22.05.2020
وەزارەتی دارایی و ئابووری: "پارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم"

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی رەزامەندی داوە لەسەر نادنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە هەرێم.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "سەڕەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە".

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانی بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.

جێی ئاماژەیە حکوومەتی عێراق لە ١٦ ی نیسانی رابردوو بڕیاریدا بە بڕینی پشکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا بەپێی خشتەیەک مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی دابەشکرد و بەپێی خشتەکە بڕیارە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشیان دابەش بکرێت.

دوێنی چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی فیدرال لە بەغدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان وەک مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو بوودجەیەی حکوومەتی فیدرال لە بەغدا ناردوویەتی، ٥٣ ملیار دیناری کەمترە لەو بڕەی کە پێشتر مانگانە رەوانەی دەکرد.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın