سياسەت

هێمن هه‌ورامی: "حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی زۆرینه‌ ده‌بێت"

- سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ هێمن هه‌ورامی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی زۆرینه‌ ده‌بێت.

Hemn Baban  | 11.10.2018 - نوێکردنەوە : 12.10.2018
هێمن هه‌ورامی: "حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی زۆرینه‌ ده‌بێت"

Arbil

ھەولێر - AA
ھێمن ھەورامی دەڵێت پارتی دەرگای گفتوگۆ بۆ ھەموو لایەنەکان دەکاتەوە و ھێڵی سووری لەسەر ھیچییان نییە، دەشڵێـت" بە غرورەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنەکاندا ناکەین".

ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی رانەگەیاند لەکاتێکدا دەبوو لەماوەی ٧٢ کاتژمێر ئەوەی کردبا؟

ھێمن ھەورامی: ئەوان لەماوەی ٧٢ کاتژمێرەکە ئەنجامی بەرایی رێژەی ٨٥ لەسەدی ئەنجامەکانییان راگەیاندووە، بەڵام کۆمەڵێک سکاڵا ھەیە، ئێمە پشتیوانی لەکاری پڕۆفێشناڵانەی کۆمیسیۆن دەکەین، ھیواداریین بابەتی سیاسی تێکەڵی بابەتی تەکنیکی نەکەن، لەرووی تەکنیکییەوە ھەر کارێک دەگرنە بەر ئێمە پاڵپشتییان دەکەین، بەڵام ھیوادارین مەبەستی سیاسی تێکەڵ بەلایەنی تەکنیکی نەکەن بەھۆی ئەوەی لایەنێک دەنگی کەم یان کورسیی کەمی ھێناوە و بێن ئەمە بکەنە بیانوویەکی سیاسی، ئێمە لەگەڵ ئەوە نیین بیانووی سیاسی ھەبێت، بۆ پارتیش نامەوێت بیانووی سیاسی ھەبێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەی کۆمیسیۆن بەشێوازێکی دادپەروەرانەی پڕۆفیشناڵانەی پیشەییانە لەگەڵ راستییەکان بن و بگەنە ئەنجامێک و بتوانن بەزووترین کات ئەو سکاڵایانەی ماون بەپێی یاسا یەکلایی بکەنەوە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنن. 

ئاژانسی ئانادۆڵو: گومانتان ھەیە کۆمیسیۆن وەکو ئامرازێکی سیاسی لەلایەن ھەندێک حزبەوە بەکاربھێنرێت، ترستان لەمە ھەیە؟

مەسەلە ترس نییە، دەڵێین ھیوادارین بابەتی سیاسی تێکەڵی بابەتی تەکنیکی نەکرێت، لەرووی تەکنیکییەوە کۆمیسیۆن بەپێی یاسا و رێساکانی کۆمیسیۆن ھەر ھەنگاوێکی یاسایی بگرێتە بەر لەرووی تەکنکییەوە بۆ ئەوەی کەمترین گومان بھێڵێتەوە و زۆرترین متمانە بەلایەن و قەوارە سیاسییەکان بدات پشتگیری لێ دەکەین.

ئاژانسی ئانادۆڵو: پارتی دیموکراتی کوردستان چەند سکاڵای لەسەر بوونی ساختەکاری و پێشێلکاری لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلول تۆمارکردووە؟ 

ھێمن ھەورامی: دەتوانیین بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو کیانی سیاسی لە چاو لایەنەکانی تر زۆرترین سکاڵای یاساییمان لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و راپەڕین و ھەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە و شوێنەکانی تر ھەیە، بەڵام دیسانەوە ئەمە بابەتێکی تەکنکییە نەوەک بابەتێکی سیاسی، بۆیە سکاڵاکانی ئێمەش لەرووی تەکنکیکی و یاساییەوە تۆمارکراوە نەک بەمەبەستی ئەوەی ھەموو ئەنجامەکانی ئەو سنوورە رەت بکرێتەوە یان نا، پارتی خوازیاری ئەمە نییە، پارتی خوازیاری ئەوەیە کە سەرەڕای ھەموو کەموکورتییەکان سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن سەرکەوتنی ھەموو کیانە سیاسییەکانە، سەرکەوتنی تەواوی گەلی کوردستانە، چونکە ھەڵبژاردن و کەمپەین تەواوبووە، ئێستا دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی پاش ھەڵبژاردن بکەین، ئایا سەقامگیرییمان دەوێت یان بگەڕێینەوە بۆ فەوزا، ئایا دەمانەوێت مەشروعییەتی دەسەڵات و کیانات لە پەرلەمان و حکوومەتێکی تازە لەگەڵ لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان بەدەستی بھێنینەوە یان دەمانەوێت بەرەو ئایندەیەکی نادیار بچیین کە چوون بەرەو ئایندەیەکی نادیاری لە زیانی تەواوی گەلی کوردستاندا دەبێت و ھیواداریین کیانە سیاسییەکان ئەو ھەنگاوە نەگرنە بەر.

ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوە تاکەی لەگەڵ بەرھەم ساڵح وەکو سەرۆک کۆماری عێراق مامه‌له‌ ناکەن؟ 

ھێمن ھەورامی: ئێمە کێشەی شەخسییمان لەگەڵ..

ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın