سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی و قاسم ئەعرەجی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگالیان كرد

سەرۆکی پیشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگالیان کرد.

Sarmand Hameed   | 09.05.2021
مەسعود بارزانی و قاسم ئەعرەجی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگالیان كرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پیشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگالیان کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوون لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری و جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، حەمید شەتری و بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش، لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدوڵڵا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی هێڵه‌كانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێکراون.

ھەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کراوه‌ته‌وه‌ و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان به‌ پێویست زانراوه‌.

هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەكه‌ بووه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın