سياسەت

مەسعود بارزانی و سامر سەبھان تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کرد

- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودیە بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سامر سەبھان بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسیی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا.

Zana Natık Kerem   | 12.06.2019
مەسعود بارزانی و سامر سەبھان تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودیە بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سامر سەبھان بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسیی دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا.

ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیکردووە لە وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودیە بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سامر سەبھان و کۆبوونەوەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسیی و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، ھەرووھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، ئاڵوگۆڕ کراوە.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخراوەتەڕوو.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın