سياسەت

مەسرور بارزانی: "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا"

- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا".

Sarmand Hameed   | 28.11.2019
مەسرور بارزانی: "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی بەرھەمداریان لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامداوە.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە. 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا". 

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، مەسرور بارزانی نووسیوویەتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا. به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاومان به‌دیهێنا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌ بازرگانییه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌".

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا.

مەسرور بارزانی بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو کۆبووەوە.

Very productive talks today with President . We made encouraging progress on a range of matters of mutual interest, including bilateral trade and regional stability- mb.
tarafından İngilizce dilinden çevrildi
Bugün Cumhurbaşkanı ile çok verimli görüşmeler . İkili ticaret ve bölgesel istikrar da dahil olmak üzere bir dizi ortak çıkar konusunda cesaret verici ilerleme kaydettik.
Resim
Resim
ÖS 7:11 · 28 Kas 2019Twitter for iPhone

Resim
Resim



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın