سياسەت

مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی كۆبوونه‌وه‌

- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی شاری میونشن لە ئەڵمانیا پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبولغێت کرد.

Sarmand Hameed   | 16.02.2020
مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی كۆبوونه‌وه‌

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی شاری میونشن لە ئەڵمانیا پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبولغێت کرد.

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتووی دەسەڵاتدارییە لە عێراق ئەمەش بۆ لێهاتوویی و دانایی سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئێوە دەگەڕێتەوە".

ئەحمەد ئەبولغێت راشیگه‌یاندووه‌: "کۆمکاری عەرەبی پشتیوانیی لە مافەکانی گەلی کورد دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا".

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەڵویستی کۆمکاری عەرەبی کردووه‌ و هیوای خواستووه‌ رۆڵێکی ئەرێنی لە سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکەدا بگێڕێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın