سياسەت

مه‌سرور بارزانی: "هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ وادەی خۆیدا كابینه‌ی نۆیه‌م بخه‌مه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان"

راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگەیاند کە ئاواتەخوازە ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان ھاوکاریان بن بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەی حکوومەت بە ئەنجام بگەیەنن.

Hemn Baban   | 12.06.2019
مه‌سرور بارزانی: "هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ وادەی خۆیدا كابینه‌ی نۆیه‌م بخه‌مه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان"

Arbil

ھەولێر - AA

مەسرور بارزانی رایگەیاند کە ئاواتەخوازە ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان ھاوکاریان بن بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەی حکوومەت بە ئەنجام بگەیەنن.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی دوای راسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی-یەوە، راگەیەندراوێکی پەیوەست بە راسپاردنی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، ھەروەھا سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە ھەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی ھەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و ھەوڵ دەدەم بە ھاوکاریی ھەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو ھەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان ھاوکارمان بن بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın