سياسەت

محەمەد بن سەلمان پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد

لەو دیدارەدا وەزیری بەرگریی سعوودیە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات ئامادەی بوون.

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 02.12.2019
محەمەد بن سەلمان پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد

Arbil

ھەولێر ـ AA

جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،مەسرور بارزانی کرد.

بەگوێرەی ھەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی سعوودیە، خالید بن سەلمان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات، شێخ تەحنون بن زاید پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،مەسرور بارزانی کرد.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın