سياسەت, عێراق

فوئاد حوسێن: "پێویستە کاری ھاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو پتەوتر بکەین"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف: "فوئاد حوسێن لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو، نایف فەلاح حەجرەف چۆنیەتی پتەوترکردنی کاری ھاوبەشی تاوتوێ کردووە".

Zana Natık Kerem   | 22.02.2021
فوئاد حوسێن: "پێویستە کاری ھاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو پتەوتر بکەین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راگەیاند کە پێویستە میکانیزمی کاری ھاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو، پتەوتر بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سعوودیە لەگەڵ ئەمنیداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو، نایف فەلاح حەجرەف کۆبووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرسی تایبەت بە چۆنیەتی پتەوترکردنی کاری ھاوبەشی عەرەبی تاوتوێکراوە.

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن حەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی کە پێویستە میکانیزمی کاری ھاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو، پتەوتر بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتبووە سعوودیە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın