سياسەت, عێراق

عەلی تەتەر: "سەرکۆنەی سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەک لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەکەین"

پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر سەرکۆنەی سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەکی لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە، کرد.

Sarmand Hameed   | 11.06.2021
عەلی تەتەر: "سەرکۆنەی سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەک لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەکەین"

Arbil

هەولێر - AA

پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر سەرکۆنەی سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەکی لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە، کرد.

عەلی تەتەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە خانووی هاووڵاتیی محەمەد سدیق ساڵح-یان لە گوندی میمبەری سەربە ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ سووتاند".

پارێزگای دهۆک وێڕای ئیدانە و شەرمەزارکردنی ئەو کارەی چەکدارانی پەکەکە، راشیگەیاندووە کە پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاوەنی ئەو ماڵەدا ئەنجامداوە و بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێداون.

بەیانی رۆژی پێنجشەممە، ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، لە گوندی میمبەری سەربە شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دھۆک، ویستوویانە بەزۆر بچنە ناو ماڵی ھاووڵاتییەکەوە.

لە دوای ئەوەی خاوەن ماڵەکە رێگە بە تیرۆریستانی پەکەکە نەدا بچنە ناو ماڵەکەیەوە، لەبەر ھۆکاری ئەمنی شەو لە ماڵێکی دیکە دەمێنێتەوە، بەرەبەیانی رۆژی دواتر، تیرۆریستانی پەکەکە، دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەکە و ئاگری تێبەردەدەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın