سياسەت, عێراق

عێراق.. كاردانەوەكان سەبارەت بە سووتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا

بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی لە عێراق: "سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، تاوانێكی تیرۆریستییە".

Zana Natık Kerem   | 17.10.2020
عێراق.. كاردانەوەكان سەبارەت بە سووتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا

Arbil

هەولێر ــ AA

سەبارەت بە سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی لە عێراق رایگەیاند كە ئەو كارە، سووتاندنی تاوانێكی تیرۆریستییە و هاوكات ــ سەرۆكی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ كاری چاكسازی، سەلیم جبوری كە سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا مایەی قبوڵكردن نییە.

بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان و سەلیم جبوری بە جیا كاردانەوەیان نیشانداوە سەبارەت بە سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا.

لەمبارەیەوە بەرەی رزگاركردن و گەشەپێدان لە رایگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەیشداوە، بە خەم و نیگەرانییەوە لەو ئاگاداربووە كە بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لە لایەن گرووپەكانی دەرچوو لە یاسا سووتێنراوە.

باسی لەوەشكردووە ئەو كارە دوای ئەوە ئەنجامدراوە كە هەندێك لێدوان بەوە شێكرابوونەوە كە گوایە دژبە حەشدی شەعبیین و راشیگەیاندووە" سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، تاوانێكی تیرۆریستییە و نابێت كەس لێی بێ دەنگ بێت و ئەنجامدەرانیشی دەستگیر بكرێن".

بەرەی رزگاریكردن و گەشەپێدان ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسن لە پاراستنی بارەگاكە.

هەر لەسەر سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، سەرۆكی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ كاری چاكسازی، سەلیم جبوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەسبووك رایگەیاندووە "پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدا هەڵوێستە باشەكانی لای عێراقییەكان رەنگی داوەتەوە لەوەی بووەتە پەناگەیەك بۆ ئاوارەكان و پاڵشتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەكات، بۆیە سووتاندنی بارەگاكەی لە بەغدا مایەی قبوڵكردن نییە".

سەلیم جبوری ئاماژەی بەوەیشداوە، ئامادەنەبوونی حكوومەت لە دابینكردنی ئاسایش جێگەی پرسیارە و و جەختیشی كردووەتەوە كە ئەوەی لە سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا روویدا، رەتكرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ھوشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی كەڕادە ناوەڕاستی بەغدا ، لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın