سياسەت, عێراق

عێراق: "داوامان لە ٧٥ وڵات و رێکخراو کردووە، چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن"

aکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: "داوامان لە ٧٥ وڵات و رێکخراو کراوە کە چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن".

Zana Natık Kerem   | 17.04.2021
عێراق: "داوامان لە ٧٥ وڵات و رێکخراو کردووە، چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، داوای لە ٧٥ وڵات و رێکخراو کراوە کە چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بکەن.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوامان لە ٧٥ باڵیۆزخانەی عەرەبی، بیانی و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کردووە کە چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن".

جومانە غەلای زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق ئەنجام بدرێت.

لە مانگی ئاداری رابردوودا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەھۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا ٣٠ ھاوپەیمانیی کە لە ٢٥٠ پارت پێکھاتوون، تۆمارکراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکەن.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کە لە ماوەکانی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە، ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın