سياسەت, عێراق

شنگال.. چۆڵکردنی ھەشت بنکەی یەپەشە

بەپێی زانیارییەکان، ھەشت بنکەی یەپەشە چۆڵکراون کە دووانیان لە سەنتەری شنگال، رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کراونەتەوە.

30.11.2020
شنگال.. چۆڵکردنی ھەشت بنکەی یەپەشە

Arbil

شنگال - AA

بەپێی زانیارییەکان، ھەشت بنکەی یەپەشە چۆڵکراون کە دووانیان لە سەنتەری شنگال، رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کراونەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان بنکەیەک لەناو ناحیەی سنونێ و پێنچ بنکەیش لە دەورووبەری شنگال و دەورووبەی ناحیەی سنونێ چۆڵکراون، بەڵام تا ئێستا ھێزی عێراقی نەچوونەتە ناو ئەو بنکانەوە.

بڕیار بوو ھەفتەی رابردوو دەست بە ئۆپەراسیونێکی ھاوبەشی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵ بکرێت، بەڵام ئوپەراسیۆنی پاککردنەوەی شنگال لە چەکدارەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک راگیرا و ئەو چەند رۆژەیش وەک دەرفەتێک بەو ھێز و چەکدارانە دراوە بۆ ئەوەی شنگال چۆل بکەن یا چەکەکانیان دابنێن.

لە ماوەکانی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە رێککەوتنێکی مێژوویی کراوە کە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور لەسەر ئاستی کارگێڕی و ئەمنی لە شنگال پتەوتر دەکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın