Aykut Yılmaz, Meriç Ürer
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سهبارهت به ڕێکخستنی یاسایی لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆردا ڕایگهیاند: "ههرگیز بهم یاسایە لێبووردنی گشتیی لە تورکیا نایەتە ئاراوە".
لە میانی بهشداری كردنی له ڕێوڕەسمی بەخشینی میدالیای سەربەخۆیی بۆ ئینەبۆڵو له پەرلەمان، كورتوڵموش گوتارێكی پێشکەش کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، ئاماژەی بەوە کرد شانازی دەکەن بەوەی هاووڵاتی تورکیان کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پیشەسازی بەرگریی، سیاسەتی دەرەوە، ئابووریی و لە هەموو بوارێکدا بەهێزتر دەبێت.
کورتولموش جەختی لەسهر ئهوە کردەوە لە سەروبەندی ڕزگاربووندان لە کێشەی تیرۆر به شێوهیهكی تهواو کە نزیکەی نیوەی سەدەی یەکەمی کۆماری بەفیڕۆ دا و، گوتی: "لە ئەنجامی ئەو کارانەی ساڵی ڕابردوو دەستیان پێکرد و لەم هۆڵەدا کۆبوونەوەکانمان ئەنجام دا، بە کارەکانی کۆميسیۆنی هاودهنگی نیشتمانیی، برایەتیی و دیموکراسیی و ئیرادەی هاوبەشی نزیکەی تهواوی پارتەکانمان لە پەرلەمانی تورکیا کە بووە بەرنامەیەک لە شێوەی نەخشەرێگا گەیشتینە قۆناغێکی دیاریکراو. ئامانجی بەردەممان بنیاتنانی تورکیای بێ تیرۆرە. ئەم پرۆژە ئیمپریالیستییە، واتە تیرۆر کە نزیکەی ٥٠ ساڵی ئەم نەتەوەیەی کردە قوربانیی، بەشێکی زۆر لە شەهیدانمانی لە ژیان دابڕی، بەشێکی زۆر لە خێزانەکانمانی خستە ناو ئازارەوە و بووە هۆی لەدەستچوونی تریلیۆنان دۆلاری ئەم وڵاتە، ئیدی فڕێی دەدەینە زبڵدانی مێژووەوە. تورکیا جارێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک سەرقاڵی تیرۆر و بەڵای تیرۆر نابێت. ئەو کارانەی بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەمان بردوون نزیکەی گەیشتوونەتە کۆتایی".
سهبارهت به ڕێکخستنی یاسایی لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆردا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش ڕایگهیاند: "ههرگیز بهم یاسایە لێبووردنی گشتیی لە تورکیا نایەتە ئاراوە. بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەرگاکانی قۆناغی نوێ تا كۆتایی دەکرێنەوە، قۆناغێکی نوێی برایەتی لە تورکیا دەست پێ دەکات".
کورتوڵموش تیشكی خسته سهر ئهوهی ڕێگای تورکیا به بەهێزکردنی هاودهنگیی نیشتمانیی، برایەتیی و دیموکراسییدا تێپەڕدەبێت و، ڕایگهیاند: "ئەگەر ههموو بهیهكهوه ئەمە دەستەبەر بکەین، ئەگەر لەسەر ئەم ئاڕاستەیە بەردەوام بین، ئهوا هیچ هێزێک نە لە ڕۆژهەڵات، نە لە ڕۆژئاوا، نە لە باکوور و نە لە باشوور نییە و نابیێت لە بەردەم تورکیادا ڕاوەستێت یان ڕێگای لێبگرێت".