Zana Natık Kerem
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرە بەرێکەوت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی زەیدی بە یاوەری شاندێکی باڵا بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە کۆبوونەوەکانی عەلی زەیدی لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا، تەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئابووری، ئاو، ئاسایش و وەبەرھێنان تاوتوێ دەکرێن، ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی گرنگ تایبەت بە ناوچەکە دەکرێن.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەنقەرە، باس لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕیککەوتنامە و یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت و بەداواچوونیش بۆ پڕۆژە ژێرخانە ھاوبەشەکان دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بەو پڕۆژانە.