Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
27 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2026
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەسەردانێک بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت و لە میانیدا دۆسیەکانی ئێران، غەززە و لوبنان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
میدیای فەرمیی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاھو بەسەردانێک بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت و لە میانیدا سبەی سێشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاھو لە کۆبوونەوەی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بەسەردانێک بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ئاماژەی بەوەشدابوو کە لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن دۆسیەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.
ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە بنیامین ناتانیاھۆ دۆسیەی ئێران، ھەروەھا دۆسیەکانی غەززە و لوبنانیش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات.