سياسەت

زیادبوونی پۆسته‌كان له‌ قۆناغی داهاتوودا

- هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی رابردوو سه‌رباری گۆڕانكاریی له‌ وه‌زیره‌كان و گۆڕینییان پێناچێت ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌م ببێته‌وه‌، بگره‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دوو فه‌رمانگه‌ بكرێن به‌ وه‌زاره‌ت...

Hemn Baban   | 07.05.2019
زیادبوونی پۆسته‌كان له‌ قۆناغی داهاتوودا

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان، محیەددین حەسەن پێی وایە کە زیادکردنی پۆستەکان بۆ رازیکردنی خەڵکانێک و حزبەکانە و خەرجییەکان زیاتر دەکات و بارگرانییە.

پێدەچێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلوولی رابردوو سەرباری گۆڕانکاریی لە تیمی سەرۆکایەتیی کابینەی نوێی (نۆیەم) کە بۆ یەکەمجارە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و دوو جێگری نوێ سەرکردایەتیی دەکەن، چەندین گۆڕانکاریی دیکەش لەخۆ بگرێت لەنێویاندا گۆڕینی بەشی ھەرە زۆری ئەو وەزیرانەی چەند ساڵێکە لە پۆستی وەزارییدان.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان، محیەددین حەسەن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەوەی زاندراوە پۆستی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی ھەرێم واتە جێگری دووەم، ھەروەھا جێگرێکی دووەم بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم ئەمانە دوو پۆستی نوێی داتاشراون و پەیوەندیی بە ململانێی سیاسی و دابەشکردنی پۆستەکان و قۆرخکردنی دەسەڵاتەکانەوە ھەیە، پێموایە ئەوەی قسەی لەسەر نەکراوە بەرنامەی کاری حکوومەت و کابینەی نوێیە، دەبوایە ئەو حزبانەی براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنن و دەیانەوێت بەشداریی کابینەکە بکەن گفتوگۆ و مشتومڕەکانیان لە پێناو ئەوەدا بێت کە چۆن بەرنامە و پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێز بکەن، بەڵام بەداخەوە پاش زیاتر لە حەوت مانگ و بە عەمەلیەیەکی قەیسەری رێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستەکان و ھیچ پەیوەندیی بە بەرنامەی حکوومەتەوە نییە". 

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا لە ١٩ وەزارەت پێکدێت، ئەوە جگە لە چەند فەرمانگە و دەستەیەک کە ئەوانیش سەرۆکەکانیان لە پلەی وەزیردان، ئەوانیش "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان، دەزگای گشتی کاروباری مین". 

ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانا خالید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە زیادکردنی پۆستەکانەوە رایگەیاند " پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ برادەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رۆشنایی ئەو رێککەوتنەی پیرێ واژووکرا زیادکرا، ھەروەھا پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ پرسی چاکسازی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان زیادکرا و ئێمە پابەندین لەسەر ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کردوومانە، سکرتێری پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کراوە بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و دراوە بە برایانی تورکمان و ئەمە زیادکردنی پۆست نەبوو، بەڵکو گۆڕینی ناوەکەیەتی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ". 

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی ھەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.