سياسەت, عێراق

رێبەر ئەحمەد: "بوونی چەکدارانی پەکەکە ھۆکاری سەرەکیی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنی شنگالە"

وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکیی جێبەجێ نەبوونی رێککەوتنی شنگال ھەبوونی چەند گرووپێکی بەدەر لە یاسا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە لە شارەکەدا.

Sarmand Hameed   | 20.06.2022
رێبەر ئەحمەد: "بوونی چەکدارانی پەکەکە ھۆکاری سەرەکیی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنی شنگالە"

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکیی جێبەجێ نەبوونی رێککەوتنی شنگال ھەبوونی چەند گرووپێکی بەدەر لە یاسا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە لە شارەکەدا.

رێبەر ئەحمەد دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی راگەیاندنی بۆردی ھەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ میدیاکان قسەی کرد.

وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی شنگال گوتی "داوامان لە وڵاتان و کونسوڵخانەکان و حکوومەتی فیدراڵ کردووە ھاوکاربن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیتر بەسە لە چوارچێوەی ھۆڵی کۆنفرانس و پڕۆژەکان دەربچین و بچینە بواری کرداری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکوومەتی عێراق و لایەنەکانی دیکە بەو خەڵکەیان دابوو بەسەربەرزی بگەڕێنەوە زێدی باب و باپیرانیان بە تایبەتی لە شنگال کە زیاتر لە ھەشت ساڵە لە کەمپەکاندا دەژین".

رێبەر ئەحمەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و سەبارەت بە ھۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنەکە، گوتی: "جێگەی داخە تاوەکو ئێستا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەبووە، ھۆکاری سەرەکیی ئەم جێبەجێ نەبوونەش ھەبوونی چەند گرووپێکی بەدەر لە یاسا و چەکدارانی پەکەکەیە لە شنگال کە بوونەتە فاکتەری ناسەقامگیری لە ناوچەکە، ھیوادارین و داواشمان کردووە لە چەندین کۆبوونەوە بە شێوەیەکی فەرمی لە حکوومەتی عێراق کە ھیچ بیانوویەک نەھێڵێت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیە، دەرئەنجام دەمانەوێت بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و خەڵکی ئێمەش بگەڕێتەوە و چیدیکە لە کەمپەکان نابێت باجی ھەبوونی چەکدار و گرووپی بەدەر لە یاسا لە شنگال بدەن".

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın