سياسەت

روونكردنه‌وه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی

- سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ: - "باوه‌ڕام وایه‌ توركیا به‌ میانڕه‌ویی مامه‌ڵه‌ ده‌كات، چالاكییه‌كانی رێژه‌یی و پێوانه‌كراو ده‌بن". - ''توركیا نیگه‌رانی ئه‌منی شه‌رعی هه‌یه‌، رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی تۆقێنه‌ر بووه‌ته‌وه‌''.

Şerife Çetin   | 09.10.2019
روونكردنه‌وه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆكسل - AA

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه‌ توركیا ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆر كه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌ سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا، رایگه‌یاند: "باوه‌ڕام وایه‌ توركیا به‌ میانڕه‌ویی مامه‌ڵه‌ ده‌كات، چالاكییه‌كانی رێژه‌یی و پێوانه‌كراو ده‌بن".

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆزێپی کۆنتی له‌ رۆمای پایته‌خت، ستۆڵتنبێرگ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ توركیا زانیاری داوه‌ به‌ ناتۆ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.

ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند: ''توركیا نیگه‌رانی ئه‌منی شه‌رعی هه‌یه‌، رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی تۆقێنه‌ر بووه‌ته‌وه‌''. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ توركيا له‌ هه‌مان كاتدا میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر ده‌كات.

سكرتێری گشتیی ناتۆ به‌ پێویستی زانی توركیا خۆی له‌و هه‌نگاوانه‌ به‌دوور بگرێت كه‌ ناسه‌قامگیری و گرژیی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاد ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا داواى كرد ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بپارێزێت كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ده‌ستهاتوون.

هه‌روه‌ها ستۆڵتنبێرگ باسی له‌وه‌ كرد رۆژی هه‌ینی سه‌ردانێكی فه‌ڕمی بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın