سياسەت, عێراق

راستەوخۆ.. کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کورستان

- پەرلەمانی هەرێمی کورستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان) دەکات.

07.04.2021
راستەوخۆ.. کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کورستان

Arbil

هەولێر AA

پەرلەمانی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە شەشی خولی بەهارەیدا، ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازەیاسا تاوتوێ دەکات و خوێندنەوەیان بۆ دەکات.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێكرد و بەپێی بەرنامەی کاری راگەیەندراوی دانیشتنەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.

لە تەوەری یەکەمدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان) دەکرێت.

لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەبڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان دەکرێت.

لە تەوەری کۆتایی دانیشتنەکەشدا بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محمد پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) دەخرێتە روو.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın