سياسەت, عێراق

دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

دلشاد شەهاب رايگه‌ياند، له‌پێناو ھێنانە‌دی یە‌كڕیزی و تە‌بایيى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان، سە‌ردان و دیدارە‌كانی سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسیيە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

Sarmand Hameed   | 06.05.2021
دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

Arbil

هەولێر - AA

راوێژكاری سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، دلشاد شەهاب رايگه‌ياند، له‌پێناو ھێنانە‌دی یە‌كڕیزی و تە‌بایيى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان، سە‌ردان و دیدارە‌كانی سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسیيە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

دلشاد شەهاب له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راشیگەیاند، ئە‌م يه‌كڕيزى و ته‌بايى، ئه‌ركێكى نیشتمانیيە‌ كه‌ پێویستی بە‌ دە‌نگ و رە‌نگی ھە‌مووانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی وە‌ڵامدە‌رە‌وە‌ی خواستە‌كانی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە‌ بێت.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری جێگرانی سەرۆکی هەرێم، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا لە شاری سلێمانی سەردانی هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی کرد.

هەروەها رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگرەکەی لە شاری هەولێر سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، عەلی باپیر و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین-یان کرد و لەگەڵیاندا کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وێرای تاوتوێکردنی رەوشی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بووە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın