سياسەت, عێراق

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوت

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشە بوودجەی هەرێم، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێککەوت.

Fahrettin İbrahim   | 03.12.2019
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوت

Arbil

هەولێر - AA

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشە بوودجەی هەرێم، بۆ ساڵی 2020، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێککەوت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کۆبۆتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە، وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕوو کە لەژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکوومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق لەبارەی بوودجەوە ئەنجامدراوە.

شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020.

ئەمەش یەکەمجارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بوودجەی فیدرال بەشدار بێت.

لەم بارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە "حکوومەتی هەرێم هیوادارە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات لە قۆناغی داهاتوو کە پڕۆژەی بوودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın