Damla Delialioğlu
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، جەختی لەوە کردەوە، پێی وایە چین و ڕووسیا "بەشدارییان نەکردووە" لە فرۆشتنی چەک بە ئێران و ئاماژەی بەوەش کرد، پێچەوانەی ئەمە "لە بەرژەوەندیی" ئەو دوو وڵاتەدا نابێت.
ترامپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چین و ڕووسیا بڵاوکردەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد لە کۆبوونەوەکەیدا لە پەکین لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ڕابەری چین پێی ڕاگەیاندووە بە هیچ مەجالێک چەک ناداتە ئێران و ناشیفرۆشێتێ و ئەمەش بۆ کۆمپانیا چینییەکان جێبەجێ دەبێت، ترامپ گوتیشی: "بە سەرنجدان لە پەیوەندییەکانمان متمانە بە قسەکەی دەکەم. لەوەش زیاتر، منیش چاکەی زۆر گەورەی لەگەڵدا دەکەم."
ترامپ بە هەمان شێوە ئاماژەی بەوە کرد کە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا "سەرەڕای بەردەوامیی جەنگە تۆقێنەرەکە لە ئۆکراینا" پێی ڕاگەیاندووە کە چەک بە ئێران نافرۆشێت و هەڵسەنگاندنی ئەوەشی کرد: "(پۆتین) دەزانێت من چەک بە وڵاتانی ناتۆ دەفرۆشم، نەەک بە ئۆکراینا."
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ناتۆ نرخی تەواو دەدەن و ئەو "هیچ زانیارییەکی نییە" لەسەر ئەوەی ئەم چەکانە چۆن دابەش دەکرێن، هەروەها ڕایگەیاند: "ئەگەرچێ زۆریش دەگوترێتەوە، بەڵام پێم وایە ئەم دوو وڵاتە گەورەیە بەشدارییان لەم بابەتەدا (فرۆشتنی چەک بە ئێران) نەکردووە. ئەگەر بەشدار بوونایە، ئەوە بۆ ئەوان زۆر خراپ دەبوو. بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندییاندا نەدەبوو."