سياسەت, عێراق

بەغدا.. پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران

لە میانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغدا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا روویدا.

Zana Natık Kerem   | 26.10.2020
بەغدا.. پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران

Arbil

بەغدا ــ AA

لە میانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغدا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا روویدا.

ئەم پێشهاتەش دوای ئەو خۆپیشاندانانە دێت كە دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدا و ژمارەیەك شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە بۆنەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، ئەنجامدرابوون.

لەئێستادا، سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بە تایبەتیش لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەتەوە و داوا دەكەن ئەو داواكارییانەیان كە لە خۆپیشاندانەكانی رابردوودا، پێشكەشیان كردبوو، جێبەجێ بكرێن.

لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتم جابری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە ئەمڕۆ دووشەممە دووبارە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە پردەكانی كۆماری و سینەك ناوەڕاستی بەغدا روویداوە.

حاتم جابری ئاماژەی بەوەیشدا كە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەو كاتەدا روویداوە كە هێزە ئەمنییەكان هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.

دوێنێ‌ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın