سياسەت

باڵیۆزی نوێی عێراق لە قەتەر دەست بەکار دەبێت

ـ باڵیۆزی نوێی عێراق لە قەتەر، عومەر بەرزنجی: "سبەی وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە قەتەر دەستبەکار دەبم و دەبمە نوێنەری ھەموو گەلانی عێراق بە پێکھاتە جیاجیاکانییەوە".

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 22.04.2019
باڵیۆزی نوێی عێراق لە قەتەر دەست بەکار دەبێت

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

عومەر بەرزنجی کە پێشتر باڵیۆزی عێراق بووە لە ڤاتیکان، رۆمانیا و لوبنان و بۆ ماوەی دوو ساڵ پۆستی بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراقی ھەبووە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دروستبوونی گۆڕانکاری لە عێراقدا، قەتەر یەکێک بووە لەو دەوڵەتانەی کە عێراق باڵیۆزخانەی خۆی تیادا کردەوە و باڵیۆزخانەی خۆی ھەبووە، بەڵام مەرج نییە باڵیۆزی ھەبووبێت و کارەکان لەو وڵاتە بە شێوەی راپەراندنی کار بووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ماوەی دوو ساڵ باڵیۆزێک لەو وڵاتە داندراوە لە میانی ئەم چەند ساڵەشدا باڵیۆزخانەکە باڵیۆزی نەبووە و کاروبارەکان راپەڕێندراون".

ئەو گوتی: "لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەرەوپێشچوونی گەورەیان بەخۆوە بینیوە لە رووی سیاسی و بازرگانی و ئابوورییەوە و لە ماوەی رابردوودا سەرکۆماری عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، لەم دوو ھەفتەی رابردوودا باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا دەستبەکاربوو، سبەی منیش وەک باڵیۆزی عێراق لە دۆحە دەستبەکار دەبم و دەبمە نوێنەری ھەموو گەلانی عێراق بە پێکھاتە جیاجیاکانییەوە".

بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد ، لەئێستادا عێراق لە رووی پەیوەندی نێودەوڵەتییەوە پەیوەندییەکی ھاوسەنگی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان ھەیە و نەبووەتە جەمسەرێکی ململانێ نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکان.

ئەو گوتی: "عێراق بڕیاری داوە ببێتە جەمسەرێکی سەرەکی و نەچێتە ململانێیەکانی لایەک بەرامبەر لایەکی تر و جەمسەرچێیەتی نەکات، بۆیە لەئێستادا لەگەڵ ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیھان پەیوەندی خۆی ھەیە و دەتوانێت لەو ململانێیانەدا خۆی رابگرێت و بەدوور بێت لە کاریگەری ململانێیەکان".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın