سياسەت, عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەران دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکووکی پەسەندکرد

کەرکووک ۱۲ کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، دوای گفتوگۆیەکی چڕ، پێکهاتەکانی پارێزگاکە گەیشتن بە رێککەوتن و پارێزگای کەرکووک بۆ سێ بازنەی هەڵبژاردن دابەشکرا، لەگەڵ رەچاوکردنی کورسییەکی کۆتای ژنان بۆ هەر بازنەیەک.

Hawkar Yaseen   | 29.10.2020
ئەنجوومەنی نوێنەران دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکووکی پەسەندکرد

Arbil

هەولێر AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتنی پێکهاتەکانی کەرکووکی پەسەندکرد کە لەبارەی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنەوە دوای گفتوگۆیەکی چڕ کردیان.

بەپێی رێککەوتنەکە ۱۲ کورسییەکەی پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە بە رەچاوکردنی کورسییەکی کۆتای ژنان بۆ هەر بازنەیەک، دابەشکردنەکەش بەم جۆرە دەبێت:

یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند، پێنج کورسی، کورسییەکیان بۆکۆتای ژنانە.

دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست، چوار کورسی، کورسییەکیان بۆ کۆتای ژنانە.

سێیەم: حەویجە و ریاز، سێ کورسی، کورسییەکیان بۆ کۆتای ژنان.

بەم رێککەوتنە کۆی بازنەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا یەکلابوونەوە و یاسای هەڵبژاردن بەتەواوی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا.

بەپێی وادەی بڕیار لێدراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاریکراوە، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو رۆژە کۆکبن شەشی حوزەیرانی ٢٠٢٠، بەم یاسا نوێیە هەڵبژاردن لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın