سياسەت, عێراق

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پێنجەمی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لەخولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.

Zana Natık Kerem   | 19.09.2020
ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

Arbil

هەولێر ــ AA

ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پێنجەمی ئاسایی وەزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لەخولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت كە لە میانیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ نۆ پڕۆژەیاسا دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو نۆ پڕۆژەیاسايەی كە لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت بریتیین لە:-

یەكەم: چاوخشاندنەوە بە تانەی پێشكەشكراو سەبارەت دروستیی ئەندامێتی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای دادگای تاوانەكانی عێراق ژمارە (10) بۆ ساڵی 2005.

سێیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشكی، كیمیایی و بایەلۆجی.

چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بۆ بەئەندامبوونی عێراق لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار.

پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای پەسندكردنی هەمواركردنی ساڵانی 1999 و2003ی رێككەوتنی دامەزراندنی رێكخراوی خاوەندارێتی هزری لە ساڵی 1967 كە لە ستۆكهۆڵم واژۆكراوە.

شەشەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بۆ بەئەندامبوونی كۆماری عێراق لە پرۆتۆكۆلی ئامادەكاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوكاری لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناك و زیانمەندی گشتیی.

حەوتەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بۆ بەئەندامبوونی كۆماری عێراق لەرێككەوتنی نێودەوڵەتی پاراستنی كۆنتێنەرەكان لە ساڵی 1972.

هەشتەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بۆ بەئەندامبوونی كۆماری عێراق لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر بەرپرسیارێتی مەدەنی سەبارەت زیانەكانی پیسبوون بە رۆن.

نۆیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بۆ بەئەندامبوونی كۆماری عێراق لە پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 هەمواركراوی رێككەوتنی كاری ناشایستە لە دژی سەلامەتی دەریاوانی لە ساڵی 1988.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەیشدراوە كە دانیشتنەكە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەست پێ دەكات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın