Esat Fırat
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
ناوەندی ئۆپراسیۆنە بازرگانیه دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی كردهوه، لە کەناراوەکانی عومان هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر.
لە ڕاگەیاندراوێکی ناوهندهكهدا، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی سەربازییەوە وەرگیراون، ئاماژە بەوە کراوە لە دووری ٢٠ مایلی دەریایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحەسەبی عومان، ڕووداوێک ڕوویداوە.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه کراوە کەشتیەکی بارهەڵگر لە ناوچەکەدا، لە ڕێگەی کەناڵی بێتهلی (VHF 16)هوه زانیاری داوە کە بە تەقەمەنییەکی نەناسراو كراوهته ئامانج.
لە کاتێکدا جەخت لەسهر ئهوە کراوەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، پێشنیار کراوە بۆ ئەو کەشتییانەی لە ناوچەکەدان ئاگاداربن و ناوهندهكه له هەر دۆخێکی گوماناوی ئاگادار بكهنهوه.