جيهان

ئیدلب.. ھێرشێکی ئاسمانی رژێم و رووسیا، شەش کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوتەوە

لە ھێرشێکی فرۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دیکە برینداربوون.

Burak Karacaoğlu   | 02.12.2019
 ئیدلب.. ھێرشێکی ئاسمانی رژێم و رووسیا، شەش کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوتەوە

İdlib
ئیدلب - AA

لە ھێرشێکی فرۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دیکە برینداربوون.

خانەی چاودێریکردنی فڕۆکەکان کە سەر بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەرناوەندی شاری ئیدلب و گوندەکانی کەفر سەجنە و حیراکی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە کاربەدەستانی بەرگریی شارستانیی ئیدلب دەستکەوتوون، لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر بەندیخانەیەک لە ناوەندی شاری ئیدلب، بەندکراوێک و سێ کەسی نزیکی کە بەمەبەستی سەردانیکردنی چووبوونە بەندیخانەکە گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٢٠ کەسی تریش برینداربوون.

لەھێرشێکی تری ھێزەکانی رژێمی ئەسەد کە ئێوارەی ئەمڕۆ کردییە سەر گوندەکانی سیرمان و کەنایسی سەر بەو پارێزگایە، دوو کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.

لەلای خۆیانەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەردەوامن لە کارەکانی رزگارکردنی ھاووڵاتیان لەناوچەکە.

لەگەڵ بەردەوامی ھێرشەکاندا، مەترسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی کوژرا و بریندارەکان بەرزبێتەوە.

ھەر ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند شارۆچکەیەکی رۆژئاوای ئیدلب و بەو ھۆیەوە ١٤ سڤیل گیانیان لەدەستدا و ٢٧ی دیکەش برینداربوون.

لە دوای واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێم و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس کوژراون. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سووریا کۆچیانکردووە بۆ ناوچە ئارامەکان و بەتایبەتی ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın