جيهان

یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی ئیدانەی ئیسرائیل-ی کرد

بە دەستپێشخەری تورکیا، یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی راگەیەندراوێکی دژبە ستەمەکانی ئیسرائیل بەرامبەر هاووڵاتییانی فەڵەستین بڵاوکردەوە.

Ahmet Alp Özden   | 09.05.2021
یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی ئیدانەی ئیسرائیل-ی کرد

TBMM

ئەنقەرە - AA

یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە دەستپێشخەری تورکیا، یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی راگەیەندراوێکی دژبە ستەمەکانی ئیسرائیل بەرامبەر هاووڵاتییانی فەڵەستین بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر قودس لە مانگی رەمەزاندا، هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە پەرستشەکانی گەلی فەڵەستین و ئەو پەلامارانەی لە شەوی حەوتی ئایار کرایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا، شتێکی زۆر تۆقێنەربوون.

هەروەها ئیدانەی پەلاماردانی حەرەمی شەریف و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی کراوە و داوا لە هێزەکانی ئیسرائیل کراوە خۆیان لە پەلاماردانی حەرەم و نوێژخوێنانی ناو حەرەم بەدووربگرن.

یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی جەختی لەوەش کردوەتەوە کە پێویستە کۆمەڵگەای نێودەوڵەتی بەزووترین کات دژبە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیل-ەوە بێتە دەنگ.

باس لەوەش کراوە کە پەلاماردانی شوێنە پیرۆزەکان هێڵی سوورە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın